کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خیتافی بەرامبەر ڤیاریاڵ دۆڕا

.

03:57 PM - 09/07/2020

لەیارییەكی تری هەفتەی 35ی خولی یانەكانی ئیسپانیادا، هەردوو یانەی خیتافی و ڤیاریاڵ لەیاریگای كۆلسیۆم ئالفۆنسۆ بەیەكگەیشتن، لەگێمی یەكەمدا یاریزانانی هەردوو یانە لەقۆستنەوەی هەلەكان سەركەوتوو نەبوون و ئەو گێمە بەبێ گۆڵ تەواو بوو، لەگێمی دووەم یارییەكە ئاستێكی بەرزتری بەخۆیەوە بینی و هەوڵی یاریزانانیش زیاتر بوو، سەرەتا یانەی ڤیاریاڵ باشتر دەركەوت و لەدەقیقەی 66 ناوبژیوان پەناڵتییەكی بۆ هەژماركردن و سانتی كازۆرلا لەجێبەجێكردنی سەركەوتوو بوو، لەبەرامبەردا یانەی خیتافی ئاستی یارییەكەی بەسودی خۆی گۆری و هۆگۆ دۆرۆ لەدەقیقەی 80 یانەكەی كردە خاوەن گۆڵێك و ئەنجامەكەی هاوسەنگكردەوە، جارێكی یانەی ڤیاریاڵ ئاستی یارییەكەی بەسودی خۆی گۆری و لەدەقیقەی 86 سانتی كازۆرلا گۆڵی دووەمی تۆماركرد كاتێك ناوبژیوان پەناڵتییەكی بۆ هەژماركردن، لەدەقیقەی 93 رۆبین بینیا گۆڵێكی تری پێبەخشین و لەكۆتایدا یانەی ڤیاریاڵ یاریەكەی بەسێ گۆڵ بەرامبەر گۆلێك بردەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە