کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ بیتیس بەرامبەر ئۆساسۆنا براوەبوو

.

03:55 PM - 09/07/2020

یانەی ریاڵ بیتیس دوای دوو شكست و یەكسانبوونێك گەرایەوەو سەر ئەنجامە باشەكانی لەخولی یانەكانی ئیسپانیادا، كاتێك لەمیانی یارییەكی هەفتەی 35دا لەیاریگای خۆی میوانداری یانەی ئۆساسۆنای كرد، یاریزانانی ریاڵ بیتیس لەگەڵ فیكەی ناوبژیوان بەئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن و باڵادەستی خۆیان بەسەر یارییەكە سەپاند، لەدقیقەی 4 و لەرێگەی گویدۆ رۆدریگێز بوون  خاوەن گۆڵێك و لەدەقیقەی 25یش ئالفۆنسۆ پیدرازا گۆلێكی تری پێبەخشین، لەدوای ئەو گۆڵە یانەی ئۆساسۆنا هەوڵی گۆرینی ئاست و ئەنجامی یارییەكەی دەدا، بەڵام لەقۆستنەوەی هەلەكان سەركەوتو  نەبوون، لەبەرامبەردا یانەی ریاڵ بیتیس باشتر دەركەوتن و لەكاتی زیاد كراوو لەدوا ساتدا كارلیس ئالینیا گۆڵێكی تری پێبەخشین، لەكۆتایدا یارییەكەشیان بەئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە