کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شیفێڵد بەرامبەر ولڤەرهامپتۆن براوەبوو

.

03:47 PM - 09/07/2020

یانەی شیفێڵد یونایتد گەرایەوە سەر بردنەوەو ئەنجامە باشەكانی و سێ خاڵی تری لەخولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا بەدەستهێنا، لەمیانی یارییەكی هەفتەی 34دا یانەی شیفێڵد یونایتد لەیاریگای پرامۆل لین میوانداری یانەی ولڤەرهامپتۆنی كرد، لەگەڵ فیكەی ناوبژیوان یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی تۆماركردنی گۆڵ و گۆرینی ئەنجامەكەیان دەدا، بەڵام لەگێمی یەكەم سەركەوتوو نەبوون و ئەو گێمە بەبێ گۆڵ تەواو بوو، لەگێمی دووەم سەرەرای هەوڵ یانەی ولڤەرهامپتۆن بەڵام یانەی شیفێڵد یونایتد باشتر دەركەوت و باڵادەستبوون و لەدوا ساتی یارییەكە جۆن ئیگان گۆڵێكی بەنرخی پێبەخشین ، لەكۆتایدا یانەی شیفێڵد یارییەكەی بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر بردەوە، ئەو بردنەوەیەش یانەكەی كردە خاوەن 51 خاڵ و لەپلەی حەوتەمی ریزبەندیەو یانەی ولڤەرهامپتۆنیش بە 52 خاڵ لەپلەی شەشەمدا مایەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە