کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەر سیتی بردنەوەیەكی گەورەی تۆماركرد

.

03:45 PM - 09/07/2020

ركابەرییەكانی هەفتەی 34ی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا درێژەی هەیەو یانەی مانچستەر سیتی بردنەوەیەكی گەورەی تۆماركرد، كاتێك لەیاریگای ئیتحیاد رووبەڕووی یانەی نیوكاسڵ یونایتد بووەوە، لەگەڵ فیكەی ناوبژیوان یاریزانانی یانەی مان سیتی بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و لەدەقیقەی 10 گابرێل خیسۆس ئەو یانەیەی بەگۆڵێك پێشخست، لەدرێژەی ئاستە بەرزەكەیان و لەدەقیقەی 21 ریاز محرەز گۆڵێكی تری بۆ تۆماركردن و گێمی یەكەمیش بەو ئەنجامە تەواو بوو، لەگێمی دووەم سەرەرای هەوڵی یاریزانانی یانەی نیوكاسڵ بۆ گۆرینی ئەنجامەكە، بەڵام یانەی مانچستەر درێژەی بەئاستە بەرزەكەیدا و لەدەقیقەی 58 بەهۆی ئەو فشارەی لەسەریان بوو فیدیریكۆ فێرناندێزی یاریزانی نیوكاسڵ بەهەڵە گۆڵێكی لەخۆیان تۆماركرد، لەدەقیقەی 65یش داڤید سیلڤا گۆڵێكی تری تۆماركردو لەدوا ساتی یارییەكەش رەحیم سترلینگ ئەو یانەی كردە خاوەن گۆڵێكی تر، لەكۆتایدا یانەی مانچستەر سیتی یارییەكەی بەپێنج گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوەو پێگەی خۆی لەپلەی دووەمی ریزبەندی بە 69 خاڵ قایمتركرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە