کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سلێمانی دوو حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدان بە پەتای كۆرۆنا تۆماركرا

.

02:55 PM - 09/07/2020

لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە دوو تووشبووی تری كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی گیان لەدەستداوە  ,لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك بە گەلی كوردستانی راگەیاند ئەو دوو تووشبووەی ئەمڕۆ گیانیان دەستداوە پیاوێكی 68 ساڵ و ژنێكی 40 ساڵ بوون , پێشتر وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدابوو كە لە24 سەعاتدا 294 حاڵەتی تری تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماكراون  بەوەش كۆی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە 8 هەزار و 428 تووشبوو ، وەك كۆی ئەو تووشبووانی كۆرۆناش كە لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 282 حاڵەت ، لەبەرامبەردا 3 هەزار 8 تووشبووش ڤایرۆسەكەیان پەڕاندووە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە