کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران و سوریا رێكەوتننامەیەكی سەربازییان ئیمزاكرد

.

01:34 PM - 09/07/2020

ئاژانسی‌ هەواڵی‌ سانای سوریا رایگەیاند رۆژی چوارشەممە 8ی‌ تەمموزی‌ 2020 ئێران و سوریا رێككەوتنێكی سەربازیان ئیمزا كرد بەمەبەستی‌ هاریكاری‌ سەربازی‌ و ئەمنی‌ لە بوارە جیاوازەكانی‌ كاری‌ هێزە چەكدارەكانی‌ هەردوو وڵاتدا, ئاژانسەكە ئاماژەشی‌ بەوەدا كە دوای‌ چەند كۆبوونەوەیەك بەسەرۆكایەتی‌ محەمەد باقری‌ سەرۆك ئەركانی‌ سوپای‌ ئێران و عەلی‌ عەبدوڵا ئەیوب جێگری‌ فەرماندەی‌ گشتی‌ هێزەچەكدارەكانی‌ سوریا و وەزیری‌ بەرگری‌، رێكەوتننامەكە ئیمزا كراوە ,  دوای‌ ئیمزاكردنی‌ رێكەوتننامەكەش عەلی‌ عەبدوڵا ئەیوب وەزیری‌ بەرگری‌ سوریا بە رۆژنامەنووسانی‌ راگەیاند كە پەیوەندی‌ سوریا و ئێران ستراتیژییە و هاریكاری‌ سەربازی‌ و ئەمنی‌ هەردوو وڵات بەردەوامە و سەرەڕای‌ زیادبوونی‌ هەڕەشە و فشارەكان، هەموو بوارەكان دەگرێتەوە, لای‌ خۆیەوە محەمەد باقری سەرۆك ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران تەئكیدی لەوە كردەوە كە لەگەڵ‌ سوریا سوورن لەسەر پەرەپێدان و بەهێزكردنی‌ پەیوەندییە سەربازی‌ و بەرگری و ئەمنییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە