کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەتەوەیەكگرتوەكان ئیدانەی دەستوەردانی دەرەكی لە لیبیا دەكات

.

01:28 PM - 09/07/2020

لەگەڵ بەردەوامی ئاڵۆزی و پێكدادانە چەكدارییەكان لە لیبیا ناڕەزایی و نیگەرانی و هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ كۆتاییهێنان بەو ئاڵۆزیانە بەردەوامە ، لەو چوارچێوەیەدا ئەنتۆنیۆ گۆتێرس سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە كۆبوونەوەیەكی لەرێگەی ڤیدیۆوە لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند ململانێی لیبیا گەیشتۆتە ئاستێكی پێوانەیی بەهۆی دەستوەردانی دەرەكی وڵاتان و ڕەوانەكردنی كەلوپەلی سەربازیی پێشكەوتوو و چەكداری بەكرێگیراو بۆ بەشداری كردن لەشەڕەكانی ئەو وڵاتە.
سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان نیگەرانی خۆی دەربڕی لەكۆكردنەوەی هێزی سەربازیی لەدەوروبەری شاری سرتی لیبیا و ئاماژەی بەوەكرد لەم كاتەدا گفتوگۆكانیان چڕكردۆتەوە لەسەر پێویستی رۆیشتنی چەكدارە بەكرێگیراوەكان لەلیبیادا ، راشیگەیاند پێویستە ئاڵۆزكردنی بارودۆخ لە لیبیا بوەستێندرێت و هەنگاو بنرێت بەرەو ئەنجامدانی دیالۆگ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە