کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مێركڵ داوا لە یەكێتی ئەوروپا دەكات ئامادەبێت بۆ جیابوونەوەی بەریتانیا بەبێ رێككەوتن

.

01:26 PM - 09/07/2020

ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاند پێویستە لەسەر یەكێتی ئەوروپا ئامادەكاری بكات بۆ جیابوونەوەی كتوپڕ و بێ‌ رێككەوتنی بەریتانیا لە ساڵی 2021 دا, راوێژكاری ئەڵمانیا راشیگەیاند لەرووی دیپلۆماسییەوە بەرەوپێشچوونی دانوستانەكان لەگەڵ بەریتانیا سنووردار بووە، راشیگەیاند  لەگەڵ بەریتانیا رێككەوتوین بەمەبەستی خێراكردنی ئاڕاستەی دانوستانەكان ، ئەنگێلا مێركل ئاماژەی بەوەشدا كە ئەڵمانیا لە هەوڵەكانی بەردەوامدەبێت بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ بەریتانیا تا كۆتایی ئەمساڵ, و بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی باش لە هەوڵەكان بەردەوام دەبین،بەڵام دەبێت ئامادەشبین بۆ پێشهاتی جیابوونەوەی بەریتانیا بەبێ رێككەوتن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە