کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانگە دەستكردەكان دامەزراوەیەكی ئەتۆمی نوێ‌ لە كۆریای باكوور ئاشكرادەكەن

.

01:24 PM - 09/07/2020

ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكا ئاماژەی بەوەدا كە مانگە دەستكردەكان لەرێی چركاندنی چەندین وێنەوە , دامەزراوەیەكی ئەتۆمی نوێیان لە ناوچەیەكی نزیك پیۆنگ یانگی پایتەختی كۆریای باكوور ئاشكراكردووە, لەوبارەیەوە شارەزایانی ئەمریكا ئاماژەیان بەوەداوە كە بەپێی ئەو وێنانەی كە مانگە دەستكردەكانی كۆمپانیای پلانێت لابس بەدەستیان هێناوە لەو ناوچەیەی نزیك پیۆنگ یانگ چەند كورەیەكی ئەتۆمی دروستكراوە و پێدەچێت بەشێك بێت لە دامەزراوە و بەرنامەی ئەتۆمی پیۆنگ یانگ, شارەزایان ئاماژە بەوەشدەكەن كە پێشتر لێپرسراوانی كۆریای باكوور هیچ زانیارییەكیان لە بوونی ئەو دامەزراوەیە ئاشكرانەكردووە و بە نهێنی هێشتوویانەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە