کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تووشبووانی كۆرۆنا لەئەمریكا سێ ملیۆن كەسی تێپەڕاند

.

01:22 PM - 09/07/2020

زۆرترین ژمارەی تووشبووان لە رۆژێكدا لە ئەمریكا تۆماركرا ، لەو بارەوە زانكۆی جۆنز هۆكینز بڵاویكردەوە لە24 سەعاتدا 55 هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەئەمریكا تۆماركراوە و بەوەش كۆی تووشبووان لەو وڵاتە گەیشتۆتە زیاتر لە سێ ملیۆن و 46 هەزار كەس.
هەر بەپێی ئامارەكان لەو 24 سەعاتدا 833 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئەمریكا تۆماركراوە و بەوەش كۆی قوربانیانی ئەو ڤایرۆسە لەئەمریكا گەیشتۆتە زیاتر لە 132 هەزار قوربانی.
ئەمریكا بەیەكەم وڵاتی زەرەرمەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەژمار دەكرێت و رێژەی تووشبووان و قوربانیانی زۆر لەپێش وڵاتانی ترەوەیە ، لای خۆیەوە مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند تائێستا پشكنینی كۆرۆنایان بۆ زیاتر لە 39 ملیۆن هاوڵاتی ئەمریكی كردووە و لەنێویاندا زیاتر لە سێ ملیۆن تووشبوو دەست نیشان كراون و زیاتر لە ملیۆنێك و سێ سەد هەزار تووشبوو چاكبوونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە