کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بڕیار لەسەر دەستپێكردنەوەی‌ دەوامی‌ فەرمانگەكانی‌ سلێمانی‌ درا

.

01:17 PM - 09/07/2020

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا چەند بڕیار و رێنماییەكی نوێی بڵاوكردەوە لەنێویاندا دەستپێكردنەوەی دەوامی گشتی دامودەزگاكانی حكومەت لە ڕۆژی یەكشەممە 12ی 7 ی 2020 بەپێی مەرج و رێكار و ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەكانی كە پێشتر ڕاگەیەندراون، هەروەها ئاساییكردنەوەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری ناوبازاڕی شاری سلێمانیدا لە ڕۆژی 12 ی 7  بەپێی ڕێكارو ڕێنماییە تەندروستیی و كارگێڕیی و ئارامییەكان , هەر لە بڕیارەكاندا هاتووە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی و بەشی لابردنی زیادەڕەویی شارەوانیی بەپێی یاساو ڕێنماییەكان ڕێكاری پێویست بەرامبەر هەر سەرپێچی و لادان و زیادەڕەوییەك دەگرنەبەر و ئەركی هەموو هاووڵاتیان و دامودەزگا حكومییەكان و دامەزراوە دادوەرییەكان و كەرتی تایبەتە هاوكارو هەماهەنگیان بن , لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بڕیاریشداوە لە ڕۆژی شەممە 11ی 7 ی 2020 وە تاقیكردنەوە وەزارییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستپێدەكات و بۆ باش بەڕێوەچوونی كەشی تاقیكردنەوەكان و لەسەر پێشنیازی بەڕێوەبەرێتیی گشتی كارەبای سلێمانی، بەسوپاسەوە موەلیدە ئەهلیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی لەكاتی نەبوونی كارەبای نیشتمانیدا، كارەبای پێویست لە ڕۆژ و ماوەی دیاریكراوی تاقیكردنەوەكاندا بۆ خوێندنگە و هۆڵەكانی تاقیكردنەوە دابین دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە