کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە روسیا 176 گیان لەدەستدان و 6509 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

.

01:15 PM - 09/07/2020

وەزارەتی تەندروستی روسیا ئاماری رۆژانەی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بڵاوكردەوە و رایگەیاند لە 24 سەعاتدا 6 هەزار و 509 توشبووی نوێ بە ڤایرۆسی كۆڤید 19 تۆماركراوە و كۆی توشبووان لە روسیا بووە بە 707 هەزار و 301 حاڵەت, تەندروستی روسیا راشیگەیاند كە هەر لەو ماوەیەدا 176 حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدان بەهۆی پەتاكەوە تۆماركراوە و كۆی گیان لەدەستدانیش بووە بە 10 هەزار و 843 حاڵەت, هەر بەپێی ئامارەكانی تەندروستی روسیا لە 24 سەعاتدا 8 هەزار و 805 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەتەواوی چاكبوونەتەوە و كۆی چاكبووەكانیش گەیشتۆتە 481 هەزار و 316 حاڵەت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە