کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی و یەكگرتووی ئیسلامی كۆبوونەوە

.

12:25 PM - 08/07/2020

یەكێتی و یەكگرتووی ئیسلامی پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەكان تاوتوێ دەكەن.
دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكە لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە خرایەڕوو.
جەزا سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند: پێویستە پێكەوە قەیرانەكان تێپەڕێنین و دەبێت گوزەرانی خەڵك چاك بكرێت.وتیشی: هاوسەرۆكەكانی یەكێتی بڕوای تەواویان بە تەبایی نێوان لایەنەكان هەیە.یەكگرتووی ئیسلامیش ڕایگەیاند ئەوان لەگەڵ پڕۆژەی لامەركەزین و پشتیوانی لێدەكەن.ڕاشیانگەیاند: پێویستە حكومەت بودجەی زیاتر بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا تەرخان بكات و نابێت دەست بۆ مووچەی فەرمانبەران ببرێت و بڕینی مووچەی فەرمانبەران دەبێت كۆتایی پێبێت.

K9klPjOu6F0

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە