کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەتەوە یەكگرتوەكان: كوشتنی سولەیمانی سەرپێچی بووە لە یاسا نێودەوڵەتییەكان

.

09:48 PM - 07/07/2020

ئەگنەس كالامارد بڕیاردەری نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ كاروباری ئەو تاوانە كوشتنانەی كە لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەكان ئەنجامدەدرێن رایگەیاند كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران نایاساییە، بەهۆی ئەوەی ئەمریكا نەیتوانیوە بەڵگەی پێویستی لەسەر ئەو پلانە بخاتەڕوو، كە بەرژەوەندیەكانی ئەمریكای بەئامانج گرتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد سولەیمانی بەرپرسی ستراتیژی جوڵە سەربازییەكانی ئێران بوە لە سوریا و عیراق، بەڵام بەبێ بونی پلانێكی راستەقینە كە ژیانی كەسانی تر بخاتە مەترسییەوە، ئۆپراسیۆنی كوشتنەكەی بە نایاسایی ناودەبرێت.
كالامارد باسی لەوەشكرد، پێویستە لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو لایەنانە بكرێت كە هەوڵی كوشتن لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە دەدەن، بەكارهێنانی چەك لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە رێكخستنی زیاتری بۆ بكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو پێنجشەممەی داهاتوو راپۆرتێك لەو بارەیەوە دەداتە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان، پاشان لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنەكەوە گفتوگۆ لەبارەی ئەو رێكارانە دەكرێت، كە سەبارەت بە كوشتنی سولەیمانی لە دژی ئەمریكا دەیگرنەبەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە