کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی تەندروستی عیراق نوێترین ئاماری تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند

.

09:45 PM - 07/07/2020

 وەزارەتی تەندروستی عیراق نوێترین ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای بۆ 24 سەعات بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەكردووە تاقیگەكانی پشكنین لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق 2 هەزار و 426 حاڵەتی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركردووە.
وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستۆتەڕوو كۆی ئاماری تووشبووان لە عیراق گەیشتۆتە 64 هەزار و 377 توشبوو، هەروەها كۆی ئەو كەسانەی كە ڤایرۆسەكەیان تێپەراندووە گەیشتۆتە 36 هەزار و 155 كەس و كۆی گشتی ئەو كەسانەشی كە گیانیان لە دەستداوە گەیشتۆتە 2 هەزار و 674 كەس.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە