کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە یانەكانی ئەوروپا زیانێكی زۆر دەكەن

.

08:56 - 07/07/2020

رابیتەی یانەكانی ئەوروپا لەتوێژینەوەیەكیدا ئاشكرای كرد یانەكانی تۆپی پێ لەئەوروپا نزیكەی 4 ملیار یۆرۆ زیانیان بەردەكەوێت لەداهاتەكانیان بەهۆی ئەو كێشانەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستی كردووە  رابیتەی یانەكانی ئەوروپا ئیكا ئاشكرای كرد: زیانی ئەم وەرزە دەگاتە 1ملیار و 600نلیۆن یۆرۆ بەڵام زیانەكانی وەرزی داهاتوو لەخولەكانی ئەوروپا كە 55 یان ئەندامن لەیوفا دەگاتە 2 ملیار و 400 ملیۆن یۆرۆ   لەناو خولەكان لەئەوروپا 10 خولیا زیانیان بەردەكەوێت لەوانە 5 خولە گەورەكەی ئەوروپا لەئینگلتەرا و ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و ئیسپانیا و فەرەنسا بڕی 3ملیار و 600ملیۆن یۆرۆ زیان دەكەن و زیانی داهاتەكانیان لەفرۆشتنی بلیت دەگاتە 1 ملیار و 500ملیۆن یۆرۆ لەماوەی ئەم وەرزە و وەرزی داهاتوو   لەكۆی ئەو 10 خولە 7 خولیان ركابەریەكانیان دەستپێكردەوە بەڵام یاریەكان بەبێ ئامادەبونی هاندەران بەرێوە چوون و خولە ناوخۆییەكان لە فەرەنسا و هۆڵەندا و سكۆتلەندا هەڵوەشێندرانەوە   جێی باسە داهاتی پەخش كردنی تەلەفزیۆنی بۆ یاریەكان پاشەكشەی زۆری بەخۆوە بینی و تا ئێستاش وادەی ئەگەری گەرانەوەی هاندەران بۆ یاریگاكان ڕوون نییە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە