کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەینی داهاتوو تیروپشكی یاریەكانی چامپیۆنس لیگ بەرێوەدەچێت

.

08:53 PM - 07/07/2020

 وا بریارە رۆژی هەینی داهاتوو لە شاری نیۆنی وڵاتی سویسرا تیروپشكی یاریەكانی قۆناغەكانی چارەكی كۆتایی و پێش كۆتایی و كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرێوە بچێت    4 یانە گەیشتنیان بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی یەكلایی كردۆتەوە ئەوانیش یانەكانی ئەتڵانتای ئیتاڵی و ئەتڵەتیكۆمەدریدی ئیسپانی و لایپزیگی ئەڵمانی لەگەڵ پاریس سان جێرمانی فەرەنسی   بەڵام 4 یانەی تر هەوڵی گەیشتن دەدەن بۆ ئەو قۆناغە لەرێگەی روبەروبونەوەكانیان بەجۆرێك چیڵسی لەبەرامبەر بایرن میونشن و ناپۆلی لەگەڵ بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید لەبەرامبەر مانچستەرسیتی و لیۆن لەگەڵ یۆڤانتۆس یاری دەكەن    تیروپشكەكە بۆ قۆناغەكانی چارەكی كۆتایی پێش كۆتایی و دیاری كردنی یانەی خاوەن یاریگا لەیاری كۆتایی و ئەگەری هەیە دوو یانە لەیەك وڵات روبەروی یەك ببنەوە   یاریەكانی چارەكی كۆتایی و پێش كۆتایی بەشێوەی خولێكی بچوككراوە ئەنجام دەدرێتلەشاری لشبۆنەی پورتوگالی لەمانگی داهاتوو و یاریەكانیش لەیاریگای یانەی بەنفیكا و سپۆرتینگ لشبۆنە ئەنجام دەدرێن     ئەو یاریانەی لەقۆناغی 16 ماون لەرۆژانی7و8ی مانگی داهاتوو دەكرێن  بەڵام قۆناغی چارەكی كۆتایی لەنێوان 12بۆ15ی هەمان مانگ بەرێوە دەچن   قۆناغی پێش كۆتایش لەرۆژانی 18و19ی مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێن و یاری كۆتایش لەرۆژی 23ی هەمان مانگ دەكرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە