کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنتۆنیۆ كۆنتی داوای ئەستێرەیەكی یانەی میلان دەكات

.

08:52 PM - 07/07/2020

  راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئیتاڵی دوپاتیكردەوە : یانەی ئینتەرمیلان ئارەزوو دەكات گرێبەست لەگەڵ یەكێك لەئەستێرە باشەكانی یانەی میلان ئیمزا بكات   بەپێی هەواڵێكی پێگەی كاڵچۆ میركاتۆی ئیتاڵی: ئینتەرمیلان هاوینی رابردوو دەیویست گرێبەست لەگەڵ فرانك كیسی ئەستێرەی یانەی میلان ئیمزا بكات بەڵام وەڵامی كارگێڕی رۆسۆنێری بەنەخێر بوو   پلانی ئینتەرمیلان بۆ گواستنەوەی كیسی لەهاوینی رابردوو بەند بوو بە بەئەنجامدانی گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕ لەگەڵ میلان كە ماتیاس فیتچینۆ یاخود رادگا ناینگۆلانی تیا بوو   ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكردووە: لەم وەرزەدا ئینتەرمیلان هەوڵەكانی دەستپێكردۆتەوە بۆ گواستنەوەی كیسی ئەوەش لەسەر داواكاری ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەرە كە بەیاریزانێكی نمونەیی وەسفی دەكات بۆ هیڵی ناوەراستی نیراتزۆری   جێی باسە یانەی میلان نرخی فرانك كیسی بە 25ملیۆن یۆرۆ دیاری كردووە و ئەستەمە ئینتەرمیلان ئەو بڕە پارەیە بدات تەنها لەدوای فرۆشتنی فیتچنۆ و رۆبیرتۆ گالیاردینی نەبێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە