کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پیپ گواردیۆلا ئارەزوو دەكات لیۆنێل میسی لەبەرشەلۆنە بمێنێتەوە

.

08:52 PM - 07/07/2020

 پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لەشكستی یانەكەی كرد لە9 یاری پریمەرلیگ لەم وەرزە و ئەگەری پەیوەندیكردنی لیۆنێل میسی بەیانەكەیەوە  پێش روبەروبونەوەی نیوكاسڵ لەهەفتەی 34ی پریمەرلیگ گواردیۆلا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رێكخست   لەسەرەتاوە گواردیۆلا لەو ماوەیە كرد بۆ خۆئامادەكردن بۆ دەستپێكردنەوەی ركابەریەكان  و ئاماژەی بەپشووەكان دا لەكاتی یاریەكان و جەختی لەوەكردەوە ئەو پشووە لەئێستا بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوەیە   دواتر باسی لەئامانجەكانی یانەكەی كرد لەمیركاتۆی داهاتوو و وتی: لەكۆتایی ئەم وەرزە گفتوگۆ لەو بارەیەوە دەكەن و تا ئەو كاتە ركابەری دەكەن بۆ بەدی هێنانی ئامانجەكانیان   لەبەشێكی تری وتەكانیدا راهێنەری ستیزن باسی لەجیاوازی زۆری خاڵەكانی نێوان یانەكەی لیڤەرپوڵ كرد و هۆكارەكەشی بۆ 9 شكستی یانەكەی گەراندەوە   دواتر باسی لەئەگەری گواستنەوەی لیۆنێل میسی كرد بۆ مان سیتی و وتی: تا كۆتایی ئەم وەرزە باس لەگواستنەوەی یاریزانان ناكەم     بەڵام هیوا خوازم لیۆنێل میسی لەگەڵ بەرشەلۆنە بەردەوام بێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە