کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە لەدێربی كەتەلۆنیا روبەروی ئیسپانیۆل دەبێتەوە

.

08:49 PM - 07/07/2020

 لە ئیسپانیاش سبەینێ‌ یاریەكانی هەفتەی 35ی لالیگا درێژەیان دەبێت  و بەرشەلۆنە لەدێربی كەتەلۆنیا روبەروی ئیسپانیۆلی خاوەن دواپلەی ریزبەندی دەبێتەوە  یاریەكە سەعات 11ی شەو بەكاتی هەرێمی كوردستان و لەیاریگای كامپ نو بەرێوەدەچێت   بەرشەلۆنە كە لەبەرامبەر یانەكانی ئەتڵەتیكۆمەدرید و سێڵتافیگۆ ئاستێكی خراپی پێشكەش كرد لەدوا یاری خۆی لەبەرامبەر ڤیاریاڵ بەشێوازێكی زۆر جیاواز دەركەوت و توانی بە4گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك سەركەوتن تۆمار بكات لەو یاریەی میسی و گریزمان بونە هۆكارێكی سەرەكی بردنەوەی یانەكەیان  هەرچەندە ئیسپانیۆلی دواپلەی ریزبەندی دابەزینی بۆ خولی پلەدوو تارادەیەك یەكلایی بۆتەوە بەهۆی دوركەوتنەوەی لەئالاڤێسی17یەم بەجیاوازی 11 خاڵ بەڵام بەرشەلۆنە بەبیرەوەری دوا یاری نێوانیان ئەم یاریە ئەنجام دەدات كاتێك لەمانگی یەكی رابردوو یاریەكەی نێوانیان بەیەكسان بوون و بە2گۆڵ بۆ هەرلایەك كۆتایی هات كە لەو یاریەدا فرانك دی یۆنگی هۆڵەندی بەكارتی سوركرایە دەرەوە و لەم یاریەش بەهۆی پێكانەوە ئامادە نابێت    تیپەكەی كیكی سیتینی راهێنەر نایانەوێت چی تر خاڵی زیاتر لەدەستبدەن و بردنەوە و 3 خاڵی یاریەكە دەستەبەربكەن تا جیاوازی خاڵەكانیان لەگەڵ ریاڵ مەدریدی پێشەنگ بۆ یەك خاڵ كەم بكەنەوە ئەگەر بەشێوەیەكی كاتیش بێت كە ئێستا جیاوازیەكە تەنها 4 خاڵە  وەك هەمیشە یانەكەی هەڵگری نازناوی لالیگا چاوی لەتواناكانی لیۆنێل میسی باشترین گۆڵكاری ئەم وەرزەی خولەكەیە بە22 گۆڵ تا سەركردایەتی بردنەوەی ژمارە23ی یانەكەی بكات لەم وەرزە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە