کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ‌ یاریەكانی هەفتەی31ی كاڵچۆ بەردەوامییان دەبێت

.

08:49 PM - 07/07/2020

 سبەینێ‌ لەئیتاڵیا یاریەكانی هەفتەی 31ی كاڵچۆ درێژەیان دەبێت و شەش یاری بەرێوە دەچێت  سەعات8و30دەقیقەی شەو لەیەك كاتدا دوو یاری دەستپێدەكات   فیۆرەنتینای 13یەم لەیاریگای خۆی میوانداری كالیاری 11یەم دەكات  ناپۆلی شەشەم بەئامانجی درێژەدان بەبردنەوەكانی روبەروی جەنەوای 17یەم دەبێتەوە   لەسەعات10 و45دەقیقەی شەویش 4 یاریەكەی تر دەكرێن   ئەتڵانتا لەیاریگای خۆی پێشوزای لەسامپەدۆریا دەكات   ئەتڵانتا بەباشترین بارودۆخیدا دەڕوات بەرەو بەدەستهێنانی بلیتێكی گەیشتنە وەرزی داهاتوی چامپیۆنس لیگ بۆ دووەم وەرزی بەدوای یەك ئەوەش دوای ئەوەی توانی هەشتەم بردنەوەی بەدوای یەك تۆمار بكات و خاڵەكانی لەپلەی چوارەمی ریزبەندی كردە 63خاڵ هەرەشەی لەسەر ئینتەرمیلانی سێیەم و لازیۆی دووەم دروست كردووە   لەبەرامبەردا سامپەدۆریای 14یەم بە32خاڵ دەیەوێت بەتۆمار كردنی بردنەوە زیاتر لەناوچەی مەترسی دابەزین بۆ خولی پلەدوو دوربكەوێتەوە   لەیاریەكانی تر بۆڵۆنیای نۆیەم لەبەرامبەر ساسۆلۆی دەیەم یاری دەكات  رۆمای پێنجەم لەیاریگای خۆی میوانداری پارمای 12یەم دەكات تۆرینۆی 16یەم لەئەرێكی تارادەیەك ئاساندا روبەروی بریشیای 19یەم و پێش كۆتایی دەبێتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە