کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی هەرێم تۆماركردنی 495 توشبووی نوێی راگەیاند

.

08:06 PM - 07/07/2020

تەندروستی هەرێم  تۆماركردنی 495 توشبووی نوێی راگەیاند  
تەندروستی هەرێم تۆماركردنی 495 توشبووی نوێی كۆرۆنای راگەیاند كە 186یان لە هەولێر و 177یان  لە سلێمانی و 59 لە گەرمیان و 39 لە راپەرین و 25 لە دهۆك و 9 لە هەڵەبجەن بەوەش كۆی گشتی توشبووان گەیشتە 8 هەزار و 134 ، هاوكات ئاماژەی بەوەش كرد هەر لەو ماوەیەدا 79 تووشبوو چاكبوونەتەوە كە 65 یان لە هەولێر و 6 لە گەرمیان و 4 لە دهۆك و 4 لە هەڵەبجە بەوەش كۆی گشتی ئەو كەسانەی كە چاكبوونەتەوە گەیشتە 2 هەزار و 868 كەس، تەندروستی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو هەر لە 24 سەعاتدا 8 توشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە1 یان لە هەولێرە و 5 یان لە سلێمانی و 2 لە گەرمیان بەوەش تا ئێستا 271 توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە