کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فراكسیۆنی یەكێتی لەبەغدا سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراقیان كرد

.

06:09 PM - 07/07/2020

 لە چوارچێوەی چالاكییەكانی فراكسیۆنی ی.ن.ك لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دروستكردنی پەیوەندی و هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی خوێندنی باڵایی عیراق و وەزارەتی خویێندنی باڵای هەرێم، دكتۆر جوان ئیحسان سەرۆكی فراكسیۆن و ژمارەیەك پەرلەمانتاری یەكێتی لەبەغدا سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵایان كرد و لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا باسیان لەو گرفت و ئاستەنگانە كرد كە بەهۆیی پەتایی فایرۆسی كرۆناوە هاتوەتە بەردەم پڕۆسەیی خوێندن. دكتۆر جوان ئیحسان داوایی لەوەزیڕی خوێندنی باڵایی عیراق كرد كەپەیوەندی باشیان لەگەڵ هەرێم هەبێت كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بكرێت بەتایبەت ئەو زانكۆ و پەیمانگایانەی لە هەرێمە و عیراق دانی نەناو پێیاندا لەچوارچێوەی وەزارەتدا رێكبخرێتەوە و باوەڕیان پێ بكرێت و كێشەیی خوێندكانی ناوچەدابراوەكان چارەسەر بكرێت كەساڵانە دووچاڕی گرفت دەبن. هەروەها پەیوەندی نیوان هەردوولا بەهێز بكرێت لەبواری داڕشتنەوەی پەیڕەو پڕۆگرامی خوێندن و سەردان و گەشتی زانستی خوێندكاران لەنێوان زانكۆكانی هەرێم و عیراق دروست بكرێت . دكتۆر جوان ئیحسان بانگهێشتی وەزیری خوێندنی باڵایی كرد بۆ هەرێمی كوردستان و هەموو پشتیوانیەكی فراكسیۆنی ی.ن.ك بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا دووپاتكردەوە. لەبەرامبەردا وەزیری خوێندنی باڵاو ستافی وەزارەت سوپاسی ئەو پەرۆشی و خەمخۆڕیەی فراكسیۆنی ی.ن.ك كرد و بەڵێنیاندا پەیوەندی نێوان هەردوو وەزارەت لەئاستێكی باشدا دروست بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە