کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی یەك پشكی كۆمپانیای ئەمازۆن 3 هەزار دۆلاری تێپەڕاند

.

06:03 PM - 07/07/2020

نرخی پشكەكانی كۆمپانیای ئەمازۆن بەرێژەی لەسەدا چوار بەرزبوەوە‌و بۆ یەكەمجاریش نرخی یەك پشك 3 هەزار دۆلاری تێپەڕاند.
هەرچەندە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانێكی زۆری بە كۆمپانیاكانی ئەمریكا گەیاندوە، بەڵام كۆمپانیای ئەمازۆن یەكێكە لەو چەند كۆمپانیایەی لە ماوەی قەدەغەی هاتووچۆدا قازانجێكی زۆری كردوە، بەجۆرێك رۆژی دووشەممە بەهای پشكەكانی كۆمپانیای ئەمازۆن بەڕێژەی لەسەدا 4 پۆینت 7 بەرزبوەوە‌و نرخی یەك پشك گەیشتە 3 هەزار‌و 27 دۆلار‌و 40 سەنت.
هەفتەی پێشووش ئاژانسی بلۆمبێرگ ئاشكرایكرد، سەروەت‌و سامانی (جێف بیزۆس)ی دامەزرێنەر‌و سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای ئەمازۆن ئاستێكی نوێی پێوانەیی تۆماركردوە‌و پێگەی خۆی وەكو دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان قایم كردوە‌و كۆی سەروەت‌و سامانەكەی گەیشتۆتە 172 ملیار دۆلار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە