کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەروبومی كشتوكاڵی و خۆراك 20%ی هەناردەكانی ئێران پێكدەهێنێت

.

06:00 PM - 07/07/2020

ژووری بازرگانی ئێران ئاشكرای دەكات، بەروبوومی كشتوكاڵی‌و ماددەكانی خۆراك لەسەدا 20 پۆینت 7ی هەناردە نانەوتییەكانی ئێران پێكدەهێنێت.
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەكی ژووری بازرگانی ئێران، لە 20ی ئادارەوە بۆ 20ی ئایاری ئەمساڵ واتە لەماوەی دوو مانگدا، یەك ملیۆن‌و 670 هەزار تۆن بەروبوومی كشتوكاڵی‌و بەرهەمی پیشەسازی خۆراك هەناردەی دەرەوە كراوە، ئەمەش لەسەدا 20 پۆینت 7ی كۆی هەناردە نانەوتییەكانی ئێرانی پێكهێناوە.
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكە، بەهای هەناردەی بەرهەمە كشتوكاڵی‌و خۆراكییەكانی ئێران لەماوەی ئەو دوو مانگەدا 890 ملیۆن دۆلار بووە، كە بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی 2019 بەڕێژەی لەسەدا 8 پۆینت 7 كەمیكردووە.
ژووری بازرگانی ئێران ئاماژەی بەوەشكردوە، بەشێكی زۆری هەناردەی بەرهەمە كشتوكاڵی‌و خۆراكییەكان بریتی بوون لە سەوزە‌و میوە، شیر‌و بەرهەمەكانی، شیرینی، ماسی‌و رۆبیان، دۆشاوی تەماتە‌و شەربەت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە