کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كێشەی ساخنەبوونەوەی بەرهەمی تەماتە چارەسەر دەكرێت

.

05:56 PM - 07/07/2020

(عەبدولڕەحیم عومەر) بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەزیری كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ بەڕێوەبەری كارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریر كۆبۆتەوە‌و كارگەكە دەست بەكڕینی تەماتەی جووتیاران دەكات.
وتیشی، لەسەر بەبازاڕكردنی بەروبوومی تەماتە لەپارێزگای هەولێر، وەزیری كشتوكاڵ‌و پارێزگاری هەولێر لەسەرخەت بوون بۆ چارەسەركردنی كێشەكە‌و كێشەكەش چارسەركرا. هەروەها جگە لە كارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریر كە بڕیاریداوە دەست بە كڕینی تەماتەی جووتیاران بكات، وەبەرهێنەرێكیش بڕیاریداوە ڕۆژانە نزیكەی 3 هەزار سندوق تەماتە لە جووتیاران بكڕێت.

Is_2xxuyVQ4

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە