کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك:هاشمی دۆستی گەلی كورد بوو

.

05:42 PM - 07/07/2020

 مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك لەراگەیەندراوێكدا ئیدانەی تیرۆركردنی هیشام هاشمی توێژەری سیاسی و ئەمنی دیاری عیراق كردووە و رایگەیاندووە بە لە دەستدانی دكتۆر هاشمی توانایەكی نیشتیمانپەروەری درەوشاوەمان لە دەستدا كە باوەڕی بە بەهێزكردنی رۆڵی دەوڵەت لە چەسپاندنی یاسا و دەسەڵاتی مەدەنی هەبوو.
لە بەشێكی تری پەیامەكەی مەكتەبی سیاسیدا ئاماژە بەوەكراوە هاشمی هاورێیەكی وەفاداری گەلی كورد بووە و بەردەوام رۆڵی پێشمەرگەی لە لەناوبردنی تیرۆریستان بە گرنگیەوە وەسف كردووە.
لە بەشێكی تری پەیامەكی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك ئەوەش خراوەتەروو لە كاتێكدا كە ئیدانەی كوشتنی بە ناهەقی هاشمی دەكەین،لە هەمانكاتدا داوا لە حكومەتی عیراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی دەكەین كە بەزووترین كات لێكۆڵینەوەیەكی جددی لە تیرۆركردنەكەی بكات و تاوانباران رووبەرووی یاسا بكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە