کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید پاداشتێكی گەورە بۆ مباپێ تەرخاندەكات

.

01:27 PM - 07/07/2020

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا پێشهاتێكی نوێیان سەبارەت بە پەیوەندیكردنی كیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی پاریس یان جێرمانی فەرەنسی لە داهاتوودا بەڕیزەكانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئاشكراكرد  بە پێی ئەو هەواڵەی بەرنامەی ئێل چیرینگتۆی بەناوبانگی ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە ئیدارەی یانە مەدریدییەكە پلانی داناوە گرێبەست پێشكەش بەو هێرشبەرە فەرەنسییە بكات  كاتێك گرێبەستەكەی لەهاوینی 2022لەگەڵ یانە پاریسیەكە تەواودەبێت  بەرنامەكە باسی لەوەشكردووە ئیدارەی میرینگی بڕی 100ملیۆن یۆرۆی وەك پاداشت بۆ گواستنەوەی مباپێ تەرخانكردووە  راپۆرتە رۆژنامەوانەیانیش ئەوەیان دووپاتكردۆتەوە زینەدین زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید گواستنەوەی ئەویاریزانە فەرەنسییە بە پێشینەی كارەكانی خۆی دادەنێت و تا ئێستاش ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی سەركەوتوونەبوون لەوەی رەزامەندی مباپێ بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی وەربگرن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە