کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەیاری لوتكەی هەفتەی31ی كاڵچۆ میلان روبەروی یۆڤانتۆس دەبێتەوە

.

01:26 PM - 07/07/2020

 لەئیتاڵیاش بەهەمان شێوە جەولەیەكی تری یاریەكانی كاڵچۆ بەرێوە دەچێت  ئەمشەو  لەیاری دەستپێكی هەفتەی31ی كاڵچۆ یانەی لازیۆ بەئامانجی لەبیركردنی شكستەكەی جەولەی پێشوی بەرامبەر میلان و مانەوەی لەبازنەی ركابەری لەسەر نازناوی ئەم وەرزە لەئەركێكی ئاساندا دەبێتە میوانی لیچی 18یەمی ریزبەندی لازیۆی دووەم لە4 یاری رابردووی 2بردنەوە و 2شكستی تۆمار كردووە بەڵام پاڵێوراوە بۆ تۆمار كردنی بردنەوە لەبەرامبەر ئەو یانەیەی نزیكە لەدابەزین بۆ خولی پلەدوو لەسەعات10 و45دەقیقەی شەو و لەیاری لوتكەی ئەم جەولەیە هەردوو یانەی میلان و یۆڤانتۆس لەیاریگای سان سیرۆ بەیەك دەگەن یۆڤانتۆسی پاڵەوانی هەشت وەرزی رابردوی سكۆتیدۆ و پێشەنگی ریزبەندی ئەم وەرزە دوای دەستپێكردنەوەی ركابەریەكان سەرجەم ئەو 4 یاریەی بردۆتەوە كە ئەنجامی داون  بەڵام میلان كە بە46خاڵ پلەی حەوتەمی گرتووە لەدوای گەرانەوەی خولەكە 3بردنەوە و یەكسان بونێكی تۆمار كردووە و شەممەی رابردووش دیاریەكی بەنرخی پێشكەش بە یۆڤانتۆس كرد كاتێك توانی شكست بەلازیۆی ركابەری بهێنێت و وای كرد خانمەپیرەكە جیاوازی خاڵەكان لەگەڵ لازیۆی دووەم بۆ 7خاڵ فراوان بكات یۆڤانتۆس بۆ بەدەستهێنانی نۆیەم نازناوی بەدوای یەك چاوی لەتواناكانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و پاولۆ دیبالایە كە دوانەیەكی بەهێزیان دروست كردووە و لە4 یاری رابردوو گۆڵیان تۆمار كردووە  لەبەرامبەردا یانەی میلان چاوی لەوەیە بتوانێت بلیتی بەشداری كردنی خولی ئەوروپی بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەش نابێت رێگە بدات خاڵی یاریەكانی لەدەستبچێت  بەڵام ئەو یانەیە لە12 یاری رابردوی نەیتوانیوە بردنەوە لەبەرامبەر یۆڤی تۆمار بكات و دواجار لەساڵی 2016 لەكاڵچۆ سەركەوتنی بەسەردا تۆمار كردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە