کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ یارییەكانی هەفتەی 34ی پریمەرلیگ درێژەیان دەبێت

.

01:25 PM - 07/07/2020

 سبەینێ بە ئەنجامدانی چوار یاری ركابەرییەكانی هەفتەی 34ی پریمەرلیگ درێژەیان دەبێت و سەرەتا لە سەعات 8 بەكاتی هەرێمی كوردستان یانەی مانچستەرسیتی خاوەن پلەی دووەمی ریزبەندی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی پێشوازی لە یانەی نیوكاسڵ یونایتد دەكات  یانەی مانچستەر سیتی لە دوای شكستە چاوەڕوان نەكراوەكەی بەرامبەر یانەی ساوسهامتۆن بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لە هەوڵی ئەوەدایە بردنەوە تۆماربكات و سێ خاڵی یارییەكە بە دەستبهێنێت  لە هەمان كاتی یارییەكەی مانچستەر سیتی دوو رووبەرووبوونەوەی تر ئەنجامدەدرێن كە یەكێكیان لە نێوان هەردوو یانەی وێستهام یونایتد و بیرنلییەو ئەوی تریشیان لە نێوان شیفیڵدیونایتد و وڵڤەرهامتۆن دەبێت  لە دوایاری سبەینێ یانەی برایتۆن لەیاریگای ڤالمەری تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی لیڤەرپوڵی خاوەن نازناوی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ دەكات و ئەو یارییەش تەنها گرنگی بۆ یانەی میواندار هەیە بەو پێیەی مەترسی دابەزینی بۆ ریزی خولی پلەیەكەكانی ئینگلتەرای لەسەرە و بە كۆكردنەوەی 36خاڵ پلەی پانزەیەمی ریزبەندی پریمەرلیگی گرتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە