کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیستەر سیتی لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی قورسدایە بۆ مانەوە لەپلەی سێیەم

.

01:25 PM - 07/07/2020

ئەمشەو یاریەكانی هەفتەی 34ی پریمەرلیگ دەستپێدەكات و 3 یاری بەرێوە دەچێت  لەسەعات 8ی شەو لەیەك كاتدا دوو یاری ئەنجام دەدرێت لەیەكەمیان واتفۆرد لەیاریگای خۆی روبەروی نۆریچ سیتی دەبێتەوە و لەدووەمیان چیڵسی دەبێتە میوانی كریستال پاڵاس  چیڵسی كە بە58خاڵ لەپلەی چوارەمدایە هەوڵ دەدات بردنەوە تۆمار بكات و چاوی لەشكست یاخود یەكسان بونی لیستەر سیتی یە تا بتوانێت پلەی سێیەمی لێوەربگرێت كە ئێستا یەك خاڵ جیاوازییانە بۆ ئەم یاریە گومان لەبەشداریكردنی نگۆلۆ كانتی فەرەنسی دەكرێت دوای ئەوەی لەیاری رابردوی چیڵسی لەبەرامبەر واتفۆرد لەقاچیدا تووشی پێكان بوو  لەسەعات 10و15دەقیقەی شەو و لەدوا یاری سێشەممە یانەی لیستەرسیتی پاڵەوانی ساڵی 2016ی پریمەرلیگ لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی قورس و گرنگدایە لەپێناو پارێزگاری كردن لەپلەی سێیەمی ریزبەندی كاتێك دەبێتە میوانی ئارسناڵ  لیستەر 58خاڵی هەیە لەپلەی سێیەم و دوای دەستپێكردنەوەی خولەكە لەیەكەم 3 یاری تەنها 2خاڵی كۆكردەوە شەممەی رابردوو گەرایەوە بۆ سەر رێچكەی سەركەوتنەكان و لەیاریگای خۆی بە3 گۆڵی بێ بەرامبەر شكستی بەكریستال پاڵاس هێنا لەو یاریەی جیمی ڤاردی توانی2 گۆڵ تۆمار بكات بە21گۆڵ بچێتە پێشەنگی گۆڵكاران و كۆی گۆڵەكانیش لەپریمەرلیگ گەیاندە 101گۆڵ لیستەر لەو یاریانەی لەم وەرزە ماویەتی ئەركی زۆر قورس دەبێت بەجۆرێك دوای یاریەكەی ئارسناڵ  لە3جەولەی كۆتایی روبەروی تۆتنهام و شیفیڵدیونایتد و مانچستەریونایتد دەبێتەوە  لەبەرامبەردا ئارسناڵی حەوتەم دوای بردنەوەی لەووڵڤرهامپتۆن هیوایەكی كەمی بۆ گەرایەوەبۆ بەدەستهێنانی بلیتی وەرزی داهاتوی چامپیۆنس لیگ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە