کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەپێ ڕاپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكان لە %1ی جیهان ئاوارە بوون

.

01:13 PM - 07/07/2020

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕاپۆرتێكدا ئاماری ئاوارەكانی جیهانی بڵاوكردۆتەوە و رایگەیاندووە لە 10 ساڵی رابردوودا نزیكەی 100 ملیۆن كەس ئاوارەبوون ئەوەش زیاترە لە ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی میسر كە چواردەهەمین وڵاتە لە جیهاندا لەڕوی زۆریی دانیشتوانەوە، ئەوەشی خستۆتەروو ئێستا لە هەر 100 كەسێك لە جیهان یەك كەس ئاوارە بووە و لەسەدا 80 یان  كێشەی كەمی خۆراك و شوێنی مانەوەیان هەیە، ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە راپۆرتەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە بەراورد بەساڵی 2010 ژمارەی ئەو كەسانەی ئاوارەبوون دوو هێندە زیادی كردووە كە ئەوەش رێژەیەكی مەترسیدارە، روونیشیكردۆتەوە ئاوارەكانی هەریەك لە وڵاتانی سوریا و ڤەنزوێلا و ئەفغانستان و باشووری سودان و میانمار دوو لەسەر سێی ئاوارەكانی جیهان پێكدەهێنن و زیاتر بەرەو وڵاتانی پێشكەوتوو دەڕۆن، بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی نزیكن لەو ناوچانەی جەنگ و وێرانكاری تێیاندا روویداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە