کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چین: دەستوەردان لەكاروباری هۆنگ كۆنگ ئەنجامێكی خراپی دەبێت

.

09:16 PM - 06/07/2020

ئاڵۆزییەكانی نێوان چین و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا لە بارەی دۆخی هۆنگ كۆنگەوە زیاتر بووە.
لەو بارەیەوە لیۆ شیاو مینگ باڵیۆزی چین لە لەندەن رایگەیاند: حكومەتی بەریتانیا بەردەوام لێدوانی نابەرپرسانە دەدات لەبارەی هۆنگ كۆنگ، تۆمەتی بێبنەما دەداتە پاڵ یاسای ئاسایشی نیشتمانی لەو هەرێمە.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەرەڕای ئەوەی چین دەیەوێت پەیوەندییەكی باشی هەبێت لەگەڵ بەریتانیا، بەڵام ئەگەر لەندەن بە شێوەیەكی نادادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ چین بكات، ئەوا داهاتووی پەیوەندییەكانی نێوان پەكین و لەندەن باش نابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە