کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی سلێمانی ئاماری تووشبوانی كۆرۆناو چاكبوانی راگەیاند

.

08:26 PM - 06/07/2020

تەندروستی سلێمانی ئاماری تووشبوان و چاكبوانی ناو نەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنای بڵاوكردەوەو رایگەیاند: 214 تووشبوو لەچوار نەخۆشخانەی تایبەت بەكۆرۆنادا هەن و ئەمڕۆش 19 تووشبووی تر چاكبوونەتەوە.
د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی داتای ئەمڕۆی نەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنای بڵاوكردەوەو رایگەیاند: ئەمڕۆ لەنەخۆشخانەی شەهید د.هێمن 13 تووشبووی كۆرۆنا دوای چاكبوونەوە چوونەتەوە ماڵەكانی خۆیان و 78 تووشبوو لەنەخۆشخانەكە چارەسەر وەردەگرن كە سەرجەمیان ئۆكسجینیان بۆ بەكاردەهێنرێت.
دەشڵێت: لەنەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆش 50 تووشبووی كۆرۆنا چارەسەر وەردەگرن كە 19یان لەچاودێریی ووردن و 3 یان لەسەر ئۆكسجینن و چواریشیان لەسەر ئامێری هەناسەداندان.
هەروەها لەنەخۆشانەی شەهید تاهیر والیش لەسەرچنار ئەمڕۆ شەش تووشبوو چاكبوونەتەوەو گەڕاونەتەوە ماڵەكانیان و لەئێستادا 36 تووشبوو ماونەتەوە كە سەرجەمیان لەسەر ئۆكسجینن.
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی راشیگەیاند: 50 تووشبووی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەی ئاسا چارەسەر وەردەگرن كە 10یان لەیەكەی چاودێریی ووردن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە