کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە رێی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە لیژنەی باڵای چاكسازی كۆبۆوە

.

07:00 PM - 06/07/2020

بەئامادەبوونی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بەڕێوەچوو, تێیدا ژمارەیەك لە وەزیرە پەیوەندیدارەكان بەشداربوون، گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی و ڕەشنووسی ژمارەیەك پەیڕەوی تایبەت بە چاكسازی كرا, هەروەها گفتوگۆكرا سەبارەت بە ڕەشنووسی چەند پەیڕەوێكی ناوخۆ كە لە پێناوی ئاسانكاری بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی ئامادەكراون،و لەوبارەیەوە تێبینی و سەرنجی پێویست لە لایەن بەشداربووانەوە خرایەڕوو، پاشان بڕیاردرا لە كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیراندا پەسەند بكرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە