کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.بەرهەم ساڵح پێشوازیكرد لە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

.

06:55 PM - 06/07/2020

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق, لە دیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەكانی وڵات و هەوڵەكانی دامەزراوەكانی دەوڵەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا تەئكیدكرایەوە لەپێویستی پەلەكردن لە یەكلایكردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان، بەجۆرێك زامنی دیاریكردنی وادەیەك بكات بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پاك و پێگەرد، تا رێگە خۆش بكات هاوڵاتیان بە شێوەیەكی دادپەروەرانە بەشداری بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە