کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت ڕەسوڵ سەردانی ماڵی كۆچكردوو شێخ محەمەدی شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی كرد

.

06:42 PM - 06/07/2020

لە شاری سلێمانی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی شێخ محەمەدی شێخ عەبدولكەریم كەسنەزان سەردانی ماڵی كۆچكردوو و خزمانی تەریقەتی قادری كرد, و لە سەردانەكەیدا سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو و شێخانی تەریقەتی قادری كرد و هیوای خواست ئەوە دوایین كۆست و ناخۆشی خانەوادەی كۆچكردوو بێت.
كۆسرەت ڕەسوڵ وتیشی: شێخ محەمەد لە ژیانی خۆیدا لەڕێی تەریقەتی قادرییەوە وەك كەسایەتییەكی گەورەی ئایینی و كۆمەڵایەتی خزمەتێكی بەرچاوی بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام كردووە و لە چەندین وڵاتی دنیادا تەریقەتەكەیان بڵاوكردۆتەوە.
لای خۆیانەوە شێخانی تەریقەتی قادری و خزمانی كەسنەزانی سوپاسی كۆسرەت ڕەسول عەلی-یان كرد كە بەشداربووە لە دەربڕینی هاوخەمی بۆیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە