کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گواردیۆلا دڵنیایە دادگای وەرزشی سزاكەیان لەسەر لادەبات

.

06:36 PM - 06/07/2020

پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی، دڵنیایی خۆی لەبریاری دادگای وەرزشی جیهان دەربری و پێیوایە كە سزاكەیان لەسەر لادەبات و دەتوانن لەخولەكانی ئەوروپا بەشدار بن.
یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لەمانگی 2ی ئەمساڵ بەهۆی یاسایی یاریی خاوێن و سەرپێچیكردن لەبۆندی یاریزانان، سزایەكی قورسی بەسەر یانەی مانچستەر سیتی سەپاندو بریاریدا لەدوو وەرزی داهاتووی خولەكانی كیشوەرەكەی دووری بخاتەوە، لەگەڵ سزایەكی دارایی كە 30 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام بەرپرسانی یانەكە داوای پێداچونەوەیان بەبریارە لەدادگای وەرزشی جیهان كردووە.
لەمبارەیەوە گواردیۆلای راهێنەری مان سیتی لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندووە: لەوە دڵنیام  رۆژی 13ی ئەم مانگە دادگای وەرزشی جیهان سزای سەر یانەكەمان لادەبات و دەتوانین وەرزی داهاتوو لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەشدار بین و ئاستی یانەكەمان بەشێوەیەكی باش لەگەشەكردندایە.
جێگەی باسە ئەگەر دادگای وەرزشی سزاكەی سەر یانەی مانچستەر سیتی دووپات بكاتەوە، ئەوا سەرەرای بێ بەشبوون لەخولەكانی ئەوروپا، لەرووی داراییەوە سزایەكی زۆری پێدەگات كە نزیكەی 100 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە