کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە دەستبەرداری راكیتیچ دەبێت

.

05:44 PM - 06/07/2020

یانەی بەرشەلۆنە لەدوای كۆتایهاتنی یارییەكانی ئەم وەرزە گۆرانكاری لەپێكهاتەكەی دەكات و بەنیازە دەستبەرداری چەند یاریزانێك ببێت  كە یەكێكیان ئیڤان راكیتیچ-ە.
چەند یانەیەكی دیاری ئەوروپا گرنگییەكی زۆر بە یاریزانی ناوبراو دەدەن  بەتایبەت یانەكانی ئەتڵەتیكۆ مەدرید و سیڤیلیە، بەڵام بەهۆی زۆری نرخی بۆندەكە ناتوانن ئامانجەكەیان بهێننە دی، لەبەرامبەردا بەرپرسانی بەرشەلۆنە بۆ دەستبەردار بوون لە تواناكانی ئەو یاریزانە ئامادەی خۆیان دەربریوە نرخی بۆندەكەی كەم بكەنەوە كە  گرێبەستی  ئەو یاریزانە لەساڵی داهاتوو تەواو دەبێت كە لەساڵی 2014ەوە لەریزی یانەكەیە و لەو ماوەیە لە 305 یاریدا بەشداربووە و خاوەنی 36 گۆڵە.
رۆژنامەی ماركا سەبارەت بەداهاتووی ئەو یاریزانە راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوە كە هیچ یانەیەك نایەوێت بەنرخێكی زۆر بۆندی لەگەڵ ئیمزا بكات چونكە تەمەنی گەورەیە و 32 ساڵە، سەرەرای ئەوەی لەوەرزی داهاتوو ماوەی بۆندەكەی تەواو دەبێت، بۆیە دەیانەوێت بەنرخێكی كەم تواناو لێهاتووی دەستەبەربكەن و هەلی ئەوەشیان لەبەردەمە ئەگەر بەرپرسانی یانەكە كەتەلۆنیەكە رازی نەبن ئەوا ساڵی داهاتوو بەشێوەیەكی سەربەست و هیچ برە پارەیەك دەیگوازنەوە ریزەكانیان.
 لەبەرامبەردا بەرشەلۆنە ئامادەیە نرخی بۆندەكە كەم بكاتەوە كە لەپێشوودا داوای 20 ملیۆن یۆرۆی دەكرد، سەرەرای ئەوەی راكیتیچ لەریزی یانەكە ساڵانە وەك موچە بری 7 ملیۆن و 800 هەزار یۆرۆی پێدەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە