کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە بردنەوەیەكی گەورەی بەرامبەر بە ڤیاڕیاڵ تۆماركرد

.

03:22 PM - 06/07/2020

لە بەردەوامی یارییەكانی هەفتەی 34ی لالیگا و لە روبەروبوونەوەیەكی گرنگی ئەو هەفتەیەدا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای لاسیرامیكا بووە میوانی یانەی ڤیاڕیاڵ.
لەگەڵ فیكەی دەستپێكی ناوبژیوان یاریزانانی یانە كەتەلۆنیەكە فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا و هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەی 3 دا باو تۆرێس بە هەڵە گۆڵێك لە یانەكەی تۆماركرد و بەرشەلۆنەی كردە خاوەن گۆڵی پێشكەوتن.
بەڵام دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی یانەی ڤیاڕیاڵ گەرانەوە كەشی یاریەكە و لە دەقیقەی 14 شدا ئەنجامەكەیان لە رێگەی جیرارد مۆرینیۆوە یەكسانكردەوە، خۆشی ئەو گۆڵەی یانەی خاوەن یاریگا زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 20 دا لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی بلاوگرانای كردە خاوەن گۆڵی دووەم و پێشكەوتن.
هەروەها لە دەقیقەی 45 یشدا ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی توانی گۆڵی سێیەم و دڵنیایی یانەكەی تۆمار بكات و گێمی یەكەمی یاریەكەش بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك مایەوە.
لە گێمی دووەمدا یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە كۆرنترۆڵی نێو یاریگایان گرتەدەست و چەندین هەلی ئاسانی گۆڵ تۆماركردنیشیان لە دەستدا، تا لە دەقیقەی 86 دا ئینسۆ فانی فاتی ئەستێرەی لاوی گینی گۆڵێكی تری بەخشیە یانەكەی.
سەرەنجام بەرشەلۆنە بە 4 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك ڤیاڕیاڵی دووچاری شكست كرد و بە كۆكردنەوەی 73 خاڵ و بە جیاوازی تەنها 4 خاڵ لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدریدی پێشەنگ پێگەی خۆی لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەكە بەهێزتر كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە