.
03:14 PM - 06/07/2020
دوای داخستنی بۆ ماوەی 16 هەفتە دووبارە مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەرووی هاوڵاتیاندا كرایەوە.
سەرپەرشتیارانی مۆزەخانەكە رایدەگەرەنن: بەهۆی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكارەكانی خۆپارێزی، بەناوبانگترین مۆزەخانەی جیهان كە مۆزەخانەی لۆڤەرە بۆ زیاتر لە 16 هەفتە بەرووی گەشتیاراندا داخراوە ، بەڵام ئێستا خۆشبەختانە بە پێی رێنماییەكانی خۆپارێزی و رەچاوكردنی رێكارە خۆپارێزییەكان بەرووی گەشتیاراندا كراوەتەوە.
ئاماژە بەوەش دەكەن: لە یەكەم رۆژی كرانەوەی مۆزەخانەكەدا 7 هەزار كەس سەردانی مۆزەخانەكەیان كرووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە