کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چارەكە سەدەیەك بەسەر كوشتارگەی سریبرینیچا تێپەڕدەبێت

.

03:12 PM - 06/07/2020

 كوشتارگەی سریبرینیچا كە 25 ساڵ بەر لەئێستا و لەتەموزی ساڵی  1995 لەماوەی جەنگی بۆسنەو هەرسك لەسەر دەستی هێزە سربیەكان بەرامبەر بەهاوڵاتیانی موسڵمانی ئەو شارۆچكەیە ئەنجامدرا، تیایدا نزیكەی 8 هەزار هاوڵاتی كرانە قوربانی.
جەنەراڵ راتكۆ ملادیچ، كە ئەو كاتە سەركردایەتی هێزە سربیەكانی دەكرد، بە ئاشكرا و بە بەرچاوی وڵاتانی جیهانەوە، هاوڵاتیانی هەڵاتووی شارۆچكەی سریبرینیچای بەپاس بۆ جێگەیەكی نادیار گواستەوە و دواتر سەرجەمیان گوللەبارانكران و لەناو گۆڕی بەكۆمەڵدا شاردرانەوە. دوای كۆتایی هاتنی جەنگەكە دادگای تاوانەكانی جەنگی سەر بەنەتەوەیەكگرتوەكان  بڕیاریدا بەزیندانیكردنی هەمیشەیی جەنەراڵ راتكۆ ملادیچ وەك تاوانبارێكی جەنگ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە