کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك وەزیری عیراق بەسەردانێك دەگاتە واشنتۆن

.

03:06 PM - 06/07/2020

واچاوەڕوان دەكرێت مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەسەرۆكایەتی وەفدێك سەردانی ئەمریكا بكات.
لەو بارەیەوە عامر فایز، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەم نزیكانە سەرۆك وەزیران بۆ تەواوكردنی گفتوگۆی ستراتیژی و دانانی خشتەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق سەردانی واشنتۆن دەكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە: سەردانەكەی كازمی بۆ واشنتۆن لەچوارچێوەی خشتەی سەردانەكانیدایە بۆ وڵاتانی ئەوروپاو ناوچەكە، ئەویش لەپێناو پتەوكردنی متمانەو هاریكاری ئابووری و ئە منی نێوان عیراق و وڵاتانی جیهان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە