کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیسپانیۆڵ بەرامبەر بە لیگانیس شكستی هێنا

.

03:03 PM - 06/07/2020

لە یارییەكانی هەفتەی 34ی لالیگا، یانەی ئیسپانیۆڵ لە یاریگای پاوەر پێشوازی لە یانەی لیگانیس كرد.
لە گێمی یەكەمی یاریەكەدا هەردوو یانە لە تۆماركردنی گۆڵی پێشكەوتنی خۆیان سەركەوتوو نەبوون و ئەو گێمەش بە بێ گۆڵ مایەوە.
لە گێمی دووەمدا یاریەكە بەهێزیەكی زیاتری بە خۆوەبینی و لە دەقیقەی 53 شدا جۆناسان سیلڤا گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانەی لیگانیسی میوانی تۆماركرد.
هەر چەندە دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا هەموو هەوڵێكی خۆیان خستەكار ئەنجامەكە هاوسەنگ بكەنەوە، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و لە كۆتاییشدا یاریەكەیان هەر بەو تاكە گۆڵەی جۆناسان سیلڤا بە یانەی لیگانیس دۆڕاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە