کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید حەوتەم بردنەوەی لەسەریەكی تۆماركرد

.

02:48 PM - 06/07/2020

یانەی ریاڵ مەدرید بردنەوەیەكی گرنگ و بەزەحمەتی لەخولی یانەكانی ئیسپانیا تۆماركرد و بووە حەوتەم سەركەوتنی لەسەریەك.
لەمیانی یارییەكی هەفتەی 34دا یانەی ئەتڵەتیك بلباو لەیاریگای سان مامیس رووبەڕووی یانەی ریاڵ مەدرید بووەوە، لەگەڵ دەستپێكردنی یاریی یاریزانانی ریاڵ مەدرید بەفشار خستنە سەر گۆڵی بلباو یاریان دەكرد و لەسەرەتاوە و لەدەقیقەی 4 كەریم بنزیمە هەلێكی تۆماركردنی گۆڵی لەدەستدا، لەبەرامبەردا كۆرتوای گۆڵچی ریاڵ لەدەقیقەی 16 بووە بەربەست لەبەردەم هەلێكی تۆماركردنی گۆڵی یانەی بلباو، هەروەها لەدەقیقەی 22 رۆدریگۆ بۆ ریاڵ مەدرید و لەدەقیقەی 23 ویلیامز بۆ ئەتڵەتیك بلباو دوو هەلیان گۆڵ تۆماركردنیان لەدەستداو گێمی یەكەمیش بەبێ گۆڵ و بەیەكسانبوون تەواو بوو.
لەگێمی دووەم یاریزانانی ریاڵ مەدرید باشتر دەركەوتن و لە سەرەتاوە مۆدریچ هەلێكی تۆماركردنی گۆڵی بۆ دروستبوو، بەڵام لەدەستیدا و لەدەقیقەی 73ش ناوبژیوان پەناڵتییەكی بۆ یانەی شاهانە هەژمار كرد و سێرجیۆ رامۆس لەجێبەجێكردنی سەركەتوو بوو گۆڵێكی گرنگی پێ تۆمار كرد.
لەدوای ئەو گۆڵەش سەرەرای هەوڵی یاریزانانی هەردوو یانە بەتایبەت ئەتڵەتیك بلباو بەڵام ئەنجامەكە هەروەك خۆی مایەوەو هیچ گۆرانكارییەكی بەسەردا نەهات،   سەرئەنجام بەو تاكە گۆڵە یانەی ریاڵ مەدرید یارییەكەی بردەوە و پێگەی خۆی بە 77 خاڵ لەپێشەنگی ریزبەندی قایمتركرد و هەنگاوێكی تر لەبەدەستهێنانی نازناوەكە نزیك بووەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە