کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زانایەكی بەریتانی: كۆرۆنا بەر لە سەرهەڵدانی لەچین بوونی هەبووە

.

02:28 PM - 06/07/2020

زانایەكی بەریتانی باس لەوەدەكات: ڤایرۆسی كۆرۆنا بەر لەسەرهەڵدانی لەشاری وۆهانی چین لەبارێكی نووستوودا بووەو بوونی هەبووە.
دكتۆر تۆماس جیفرسۆن گەورە توێژەر لەسەنتەری پزیشكیی زانكۆی ئۆكسفۆرد كە پشت بەڵگەی زانستی دەبەستێت دەڵێت: لەمارسی 2019دا چەند سامپڵێك لەئاوی پاشەرۆی بەرشلۆنەی ئییسپانیا وەرگیراوە و دەركەوتووە ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا بووە.
ئەو زانایە ئاماژەی بەوەشكردووە: ڤایرۆسەكە لەبارێكی نووستوودا بووە و دواتر لەژێركاریگەری ژینگەدا چالاك بووە، هاوكات بەراوردی كردووە لەنێوان ڤایرۆسی كۆرۆناو ئەنفلۆنزای ئیسپانی كە لەماوەی 1918بۆ1920دا بڵاوبۆتەوەو بەهۆیەوە نزیكەی 100 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە