کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەمالوەندی: هۆكاری كەوتنەوەی ئاگر لەوێستگە ئەتۆمیەكە هێرشی ئەلەكترۆنییە

.

02:21 PM - 06/07/2020

وتەبێژی دامەزراوەی نیشتمانی وزەی ئەتۆمی ئێران ئاشكرایكرد: بەهۆی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی رۆژی 5 شەممەی رابردووی لەناو وێستگەی نەتنزی ئەتۆمی، زیان بەر وێستگەكە كەوتووە بێ ئەوەی ئاماژە بەوردەكاری زیانەكان بكات.
بەهرۆز كەمالوەندی وتەبێژی دامەزراوەی نیشتمانی وزەی ئەتۆمی ئێران دەڵێت: بەشێك لەو ئامێرانەی بەهۆی ئاگرەكەوە زیانیان بەركەوتووە گۆڕدراون و تەئكیدی لەوەشكردۆتەوە:  ئاگرەكە بەهۆی  هێرشی ئەلەكترۆنیەوە بووە.
لایخۆشیەوە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم كە چاودێریی چالاكیە ئەتۆمییەكانی ئێران دەكات تەئكیدی لەوەكردەوە: كەوتنەوەی ئاگر لەیەكێك لەوێستگە ئەتۆمیەكانی ئەو وڵاتە نابێتە رێگر لە بەردەم پرۆسەی چاودێریكردنەكانیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە