کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

واشنتۆن: ئاگاداری پرسی كەوتنەوەی موشەكین لەناوچەی سەوزی شاری بەغدا

.

02:15 PM - 06/07/2020

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەدیدارێكیدا لەگەڵ كەناڵی ئەلحورە رایگەیاند: هێزە ئەمنیەكانی عیراق  بەدواداچوون دەكەن بۆ پرسی  موشەكبارانكردنی  ناوچەی سەوزی بەغداو تەئكیدی لەوەشكردەوە: واشنتۆن ئاگاداری ئەو راپۆرتانەیە كە باس لەو پرسە دەكەن.
وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد: هەڕەشەی موشەكەكان تەنیا مایەی مەترسی نین بۆ سەر ئەمریكیەكان بەڵكو جێی مەترسییشن بۆ سەر حكومەتی عیراقی و نێردراوە دیپلۆماتی و دانیشتوانی مەدەنی ناوچەكە.
پێشتر مایك پۆمپیۆ - وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەلێدوانێكیدا رایگەیاندبوو: ئەوانەی بەموشەك پەلاماری ناوچەی سەوزو بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا دەدەن لەعیراق  لەدەرەوەی یاسان و بوونەتە ئاستەنگ بۆ هاوكاریكردنی ئەم وڵاتە لەرووی ئابوورییە، لەهەمان كاتیشدا پۆمپیۆ  ستایشی حكومەتی عیراقی كردبوو  لەپای هەوڵەكانی بۆ كۆنترۆڵكردنی گروپە چەكدارەكانی سەر بەحەشدی شەعبی.
لە ئۆكتۆبەری 2019 ەوە زیاتر لە33 موشەك ئاراستەی باڵیۆزخانە و بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لەعیراق كراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە