.
02:01 PM - 06/07/2020
رێوره‌سمی یاری كۆتایی تیپه میللیه‌كانی كۆیه له خولی فه‌رمی پله دووه‌كان، كە هه‌ردوو تیپی به‌فری قه‌ندی و لاوانی برایان گه‌یشتبوونه یاری كۆتایی، له سه‌ر ئه‌ركی بۆردی وه‌رزش و لاوانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و لێپرسراوانی حكومی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هانده‌ران و شه‌یدایانی تۆپی پێ بەڕێوەچوو.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی یاریەكە هه‌ردوو تیپه‌كه بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن، به‌ڵام یاریزانانی تیپی به‌فری قه‌ندی هێز و توانای خۆیان نیشاندا و توانیان به تۆماركردنی دوو گۆڵ گێمی یەكەم كۆتایی پێ بێنن.
له گێمی دوه‌مدا یاریزانانی تیپی لاوانی برایان هه‌وڵی زۆریاندا ئەنجامەكە یه‌كسان بكه‌نەوە، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان بێ سوود بوو و سه‌رئه‌نجام تیپی به‌فری قه‌ندی توانی یاریەكە به ئه‌نجامی 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 1گۆڵ بباتەوە و ببێته خاوه‌نی نازناوی خوله‌كه و سه‌ربكه‌وێت بۆ خولی پله‌یه‌كی تیپه میللییه‌كانی كۆیه.
Xv3-otSXk3I
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە