کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی لیوا چەتۆ ساڵح وەك بریكاری وەزارە‌تی ناوخۆ دەستبەكاربوو

.

01:33 PM - 06/07/2020

لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران بە رەسمی لیوا چەتۆ ساڵح لە پۆستی بریكاری وەزارە‌تی ناوخۆ دەستبەكار بوو.
لە ڕێوڕەسمەكەدا كە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ ئامادەی بوو، قوباد تاڵەبانی پاش پیرۆزبایی هیوای سەركەوتنی بۆ لیوا چەتۆ ساڵح خواست لە ئەركەكەیدا و رایگەیاند: هەماهەنگی بەهێز لە نێوان هەموو ئەندامانی وە‌زارە‌تدا پێویستە‌ بۆ باشتر خزمە‌تكردنی هاوڵاتیان، ئەو هەماهەنگی و هاوكارییەش لەناو تیمی وەزارەتی ناوخۆ بە‌دی كراوە‌ و پێویستە‌ بە‌هێزتریش بكرێت.
لە رێوڕەسمەكەدا لیوا چەتۆ ساڵح رایگەیاند: لەم ئەرك و بەرپرسیارێتییە نوێیەیدا كە پێی سپێردراوە بە هەموو توانایەوە هەوڵ دەدات بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.
لیوا چەتۆ ساڵح لە ساڵی 1968 لە كەركوك لە دایك بووە، باوكی و حەوت برای شەهیدبوون، لە ساڵی 1984پەیوەندی بە ریزەكانی یەكێتییەوە كردووە،پلەی سەربازی لیوای هەیە و چەندین بەرپرسیارێتی حكومی و حزبی پێ‌ سپێردراوە، لەپای دڵسۆزی و قوربانی زۆری خۆی و خێزانەكەی و دڵسۆزی لە ئەركەكانیدا كە پێی سپێردراوە لە لایەن سەرۆك مام جەلال و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و هێزەكانی ئەمریكاوە خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشراوە.

EwOMkOYLE4Q

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە